بانگەوازێک بۆ ڕێپێوانی تێکۆشانی جیهانی ژنان، هەشتی مارس
هەمووی هێز هی ژنان
بانگەوازێک بۆ ڕێپێوانی تێکۆشانی جیهانی ژنان، هەشتی مارس 2017
دەستپێکی ڕێپێوان: کاژێر چوارو نیوی دوانیوەڕۆ، چوارڕێیانی Warschauer Str و Revaler Str.
کۆتایی ڕێگا و کۆبوونەوە: کاژێر شەشی دوانیوەڕۆ مەیانی Oranienplatz
(ریپێوان تایبەتە بە ژنان و پیاوانیش دەتوانن تەنیا لە کۆبوونەوەی دوایی دا بەشداربن.)
ئێمەیژنان*دژبەسیستەم سەرهڵداندەکەین!
ئیمە تێکۆشان دەکەین و کار و ژیانمان بەرێکخستن دەکەین.
ئێمە لە هەمبەر داگیرکردنی لەشمان لە خۆمان بەرگری دەکەین.
ئێمە وەک هەرکات بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی هاوهەنگاو دەبین.
ئێمە نابین بە دەستەمۆیەک بۆ ڕەوایی دان بە نەژارپەرەستی دەوڵەتی و کۆمەڵایەتی. هەروەک شەوی ساڵی نوێ بینیمان
کە چۆن لە ناو دڵی ئەورووپا، ڕوبەڕوی کەنیسەی گەورەی کۆڵن، سیستەمی ئاپارتاید بە بیانووی بەرگری کردن لە
ژنان بەڕێ کەوت. ئیمە دژی ئەو فریوکارییە شەڕ دەکەین و دژ بە خوشک و براکانمان فریو ناخۆین.
ئێمە دژ بە هەموو جۆری ستەمی سیستەمی پیاوسالاری کە داگیرکاری و برسیایەتی و شەڕ و هەڵاتن و توندوتیژە
لەگەڵ خۆیدا دێنێت، ڕادەوەستین. ئێمە دەست لەدەستی یەک دا و بەیەکەوە تێکۆشان دەکەین.
کاپیتالیسم پاڵیداوەتە بە گرێدرابوونی ژنان بە ئابووری و کاری بە خۆڕایی، بەزۆرەملی و بە ڕەسمی نەناسراوی.
هەلەکانی ئیشی-یاسایی یان نایاسایی-هەرچەندیش باشیش نەبن، دیسانیش بەشی ژنان خراپترینە لە ناویان دا. ڕەها
بووونبۆژنانلەوسیستەمەکارییەدانییە. خۆبەسەرترزانینیسپیلەنێونیژادپەرەستیوئیمتیازەکانیچینایەتی
خۆی بە هێزتر دەکات.. بەڵام فێمێنیسمی ئێمە لە سەر عەداڵەت بۆ ڕەگەز، نژاد و چینە.
ئێمە دژ بە داگیرکاری سیستەمی کاپیتالیستی و ئیمپێریالیستی تێکۆشان دەکەین؛ دژ بەو سیستەمە بەرژەوەندیخوازە بێ
ڕەحمانەیان کە لە بیری کوژاندنەوەی ئێمە دان. ئێمە بانگ لە تەواوی ژنان بۆ تێکۆشان دەکەین.
ژنانی تووشی شەڕهاتوو، ژنان لە رێگەکانی پەناخوازی دا و ژنانی پەناخواز کە لە ژێر هێرشی زیاتر دانە. ژنان دەبێ
لە کەمپەکان، گرتووخانەکان، سازییە دەوڵەتییەکان و مەحکەمەکان لەبەرامبەر توند و تیژی رەگەزی لە لایەن پۆلیس و
دەزگا دەوڵەتییەکان راوەستن. دەستدرێژی وەک سیلاحێکی شەڕ و ئەبزارێکی ئەشکەنجە بەکار دەبردرێ. ژنان لە هەر
شوێنێک لە شەڕدانە، لە بنەماڵەدا وەک بچووکترین سازی سیاسی ڕا بگرە هەتا بزووتنەوە کانی بەرگری کردنی
بەڕێکخراوبوو.
ئێمە دژ بە توندو تیژی سێکسیستی، چ لە کۆمەڵگای داگیرکراوی کاپیتالیستی و چ لە رێژیمە دیکتاتۆرەکان دا، تێکۆشان
دەکەین.
لەشی ژن دەدزرێ، بە کوێلایەتی دەکێشرێت، دەفرۆشرێت و دەکیشرێریتە ناو داگیرکاری و ستەمەوە. ئێمە بەپەلە
داخوازی لەناوبردنی فمیساید (ژن کوژی) و تاوانە نەگریسانە ی دژ بە ژنانی ترنس دەکەین.
ژنان لە هەموو دونیا بەرخوەدان دەکەن. ڕق و بەرخوەدانی گشتی ئێمە، خەیاڵەکان و هیواکانمان، تێکۆشانی جیهانی
ژنان بەهێزتر دەکات.
وەرن با لە هەشتی مارس، رۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دا، برژێینە سەر شەقامەکان و بەیەکەوە دەنگی ناڕەزایەتی
دەرببڕین!
*****کاتێک دەنووسین" ژنان" مەبەستمان هەمووی ژنان، لەزبییەنەکان، ترەنسەکان و ئینتەرەکانە.****
https://www.facebook.com/events/1876318802650807/
(facebook event for the demo)
Comments
Post a Comment